AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٢٢ ١٥:٣٣

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق؛

ده‌ستگیر کردنی ۶ داعشی له‌ موسڵ

ده‌ستگیر کردنی ۶ داعشی له‌ موسڵ

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ڕایگه‌یاند که‌ ۶ داعشیان له‌ ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ له‌ ئۆپراسیۆنێکی تایبه‌ت ده‌ستگیر کردووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌ نیوز، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ ئۆپراسیۆنی نوێی هێزه‌کانی عێراق له‌ موسڵ له‌ دژی تیرۆریسته‌کان هه‌واڵی دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م وه‌زاره‌ت خانه‌یه‌ ئاماژه‌ی کردووه‌ که‌ هێزه‌کانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی تایبه‌تیان له‌ دوو قۆڵی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ئه‌نجام داوه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ توانیانه‌ له‌ ناوچه‌ی زه‌هرا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ۳ ئه‌ندامی تیرۆریسته‌کانی داعش ده‌ستگیر بکه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له‌ قۆڵی ڕۆژئاوای موسڵیشه‌وه‌ ۳ داعشی دیکه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوپای عێراق ده‌ستگیر کراون.

News ID 20972

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha